کوەیت، ژنێک دەبێتە نوێنەر لە پێکهێنانی نوێی ئەنجومەنی نیشتمانی

لە کۆی ٢٠٧ کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوەیت، و لەناو ١٣ ژندا تەنها یەک ژن دەبێتە نوێنەر.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٧ی حوزەیران، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوەیت ڕاگەیەندرا و لە کۆی ٢٠٧ کاندیدی گشتی و ١٣ کاندیدی ژن، تەنها یەک ژن دەبێتە نوێنەری ئەنجومەنەکە، کە لە بنەڕەتدا لە ٥٠ نوێنەر پێکهاتووە و بە سیستمی تاک دەنگدانی هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن.

 

تاکە نوێنەرە ژنەکە ناوی، جەنانن موحسین ڕەمەزان، وەزیری پێشوو بە ٥٠٤٨ دەنگ لە دەنگدەرانی بازنەی سێیەم بووە تاکە ژن کە ئەندامێتی بۆ ئەمساڵ بەدەستبهێنێت، خەنان یەکەم کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانی بوو لە ساڵی ٢٠٠٦ دوای خەباتێکی درێژخایەن بۆ پێدانی مافی سیاسی خۆیان بۆ ژنان لە وڵاتەکەدا بۆ خۆکاندیدکردن و هەڵبژاردن.

 

ئەم ڕێژەیە کەمەی ژنان لە ئەنجومەنی نیشتمانیدا بەڵگەیە لەسەر ئەو چەند هەنگاوەی کە ژنان لە کوەیت ڕێگەیان پێدرا لە بوارە جیاوازەکانی کاروباری گشتی و پۆستی پێشەنگ و سەرکردایەتی و ڕۆشنبیری و ئابووری و سیاسەت و دەسەڵاتی دادوەری و گەشەپێدان و ئیدارە و ئەوانی تردا بەدەستی بهێنن.