سزای پۆشینی ناچاری بۆ پیاوان دەردەکرێت

هاوکات لەگەڵ توندکردنەوەی یاساکانی جلوبەرگی ناچاری بۆ ژنان، یاساکانی پۆشین بۆ فەرمانبەرانی پیاویش ڕاگەیەندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەو سنووردارکردنە توندانەی کە لە دژی ژنان دانراوە، ئێستا یاساکانی پۆشینی ناچاریش بۆ پیاوان ڕاگەیەندراوە، ئەگەر پیاوان پابەند نەبن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

بە گوتەی عەلی خان‌محەمەدی، وتەبێژی وەزارەتی فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە، پیاوانی فەرمانبەرانی حکومەت نابێت "جل و بەرگی ناشرین، مارکە، قۆڵی کورت، جلی تەسک و پانتۆڵی کورت" لەبەر بکەن و پێویستە پابەندی ئەو ڕێسایانە بن کە بۆیان دانراوە، ئەگەرنا لە هەنگاوی یەکەم ئاگادارکردنەوەیە و دواتر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت لە بواری سەرپێچییە کارگێڕییەکان، هەروەها ئەگەر خەڵک چاودێری ئەم بەرگە لە شوێنی گشتیدا نەکەن، پێویستە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

 

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو کۆنفرانسی نەتەوەیی کۆمەڵەی پارێزەران لە سەرتاسەری ئێران بە بیانووی یەکسانبوون هەڵوەشایەوە و ئێستا لە دوای ژنان، پیاوانیش لە ژێر سنووردارکردنی تونددان و کۆماری ئیسلامی کۆمەڵگەی خستووەتە خاڵێکی تەنگەوە لەگەڵ یاسا کۆنەپەرستانەکانیدا.