لە هەرێمی کوردستان ٣٦ هەزار خێزانی ئاوارە هەن
وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، لە هەرێمی کوردستان ٢٦ کامپ و ٣٦ هەزار خێزانی ئاوارە هەن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230506-905d98e1-ynbar-wmady-jpgb59ec8-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی کۆتا سەرژمێریان کە بۆ کامپەکانی ئاوارەکانی هەرێم کردوویانە، ژمارەی کامپی ئاوەرەکان لە هەرێمی کوردستان ٢٦ کامپ هەیە، ١٦ کامپیان لە دهۆکە و ٦ کامپیان لە هەولێرە و چوار کامپیان لە سلێمانییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئەو ئاوارانەی لەو کامپانەدا دەمێننەوە ٣٦ هەزار خێزانن و زۆربەیان خەڵکی شەنگال و پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالەن.
لە ماوەی رابردوو ئیڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، حکومەتی عێراقی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دۆسیەی ئاوارەکان لە ماوەی شەش مانگی دیکە دابخرێت.