لە هەرێمی کوردستان ٣٦ هەزار خێزانی ئاوارە هەن

وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، لە هەرێمی کوردستان ٢٦ کامپ و ٣٦ هەزار خێزانی ئاوارە هەن.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی کۆتا سەرژمێریان کە بۆ کامپەکانی ئاوارەکانی هەرێم کردوویانە، ژمارەی کامپی ئاوەرەکان لە هەرێمی کوردستان ٢٦ کامپ هەیە، ١٦ کامپیان لە دهۆکە و ٦ کامپیان لە هەولێرە و چوار کامپیان لە سلێمانییە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئەو ئاوارانەی لەو کامپانەدا دەمێننەوە  ٣٦ هەزار خێزانن و زۆربەیان خەڵکی شەنگال و پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالەن.

 

لە ماوەی رابردوو ئیڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، حکومەتی عێراقی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دۆسیەی ئاوارەکان لە ماوەی شەش مانگی دیکە دابخرێت.