ژەهراویکردنی ئامادەیی ستایش لە تاران
لە درێژەی ژەهراویکردنی قوتابخانەکان، ئامادەیی ستایشی کچان لە گەڕەکی کەنداوی فارسی تاران کرایە ئامانج و ژمارەیەک قوتابی ژەهراوی کران.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/04/20230416-20230416-shymyayy-b-dbyrstan-dkhtrany-staysh-dr-thran2023-4-16-jpg76c503-image-jpgb7198f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوابەدوای پەرەسەندنی هێرشی ژەهراویکردن بۆ سەر قوتابخانەکان، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان ژەهراوی بوون و هۆشداری درا بە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و بنەماڵەی قوتابیان بۆ بەردەوامی ئەو هێرشە سیستماتیکییانە، ئەمڕۆش، ١٦ی نیسان، ئامادەیی کچانی ستایش لە گەڕەکی کەنداوی فارس کرایە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک خوێندکاری ئامادەییەکە ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، باس لەوەشکراوە کە باری چەند کەسێکیان ناجێگیرە.
هەروەها دەوترێت، بەڕێوبەری قوتابخانە ڕێگری لە دەرچوونی قوتابیانی لە قوتابخانەکە کردووە و بە هاوکاری خانەوادەکانیان توانیویانە خوێندکارەکان لە قوتابخانە دەربچن.