تەژەئە: ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن ژنانەوە دیاری دەکرێت

ژنانی تەژەئە ڕایانگەیاند کە ڕۆژی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، پرۆسەی هەڵبژاردنی گرنگ دەبێت و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ژنانەوە دیاری دەکرێت.

ئامەد

 

تورکیا بەرەو هەڵبژاردن هەنگاو دەنێت و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامە لە سیاسەتەکانی بەئامانجگرتنی ژنان، بۆ ئەوەی ژنان نەتوانن ماف و ئازادی خۆیان بەدەستبهێنن. دوای ئەوەی شورای دەوڵەت بڕیاری کشانەوەی تورکیای لە پەیمانی ئەستەنبوڵ دەرکرد، داوای گۆڕانکاری لە دەستوور و بە ئاماژەدان بە یاسای ژمارە ٦٢٨٤ لە هەموو دەرفەتێکدا، بەشێکن لەو هەڕەشە و مەترسیانەی کە لە دژی دەستکەوتەکانی ژنانە، زۆرجار ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردن دژی ژنانی کورد بە هۆی خەباتیان بۆ ئاشتی ئەنجام دەدرێت، تا ئێستاش زۆرێک لە سیاسەتمەدار و چالاکوانانی ژنی کورد زیندانی کراون.

 

"٨ی ئادار و پڕۆسەی هەڵبژاردن بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕێمان دەکەن"

یاسەمین ئوچەر، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد، کە لە بەرامبەر هەموو گوشارەکان تێکۆشان دەکەن، ڕایگەیاند کە ژنان ئەوەی پێویستە بیکەن لە پرۆسەی ڕەخنەگرانەی داهاتوودا دەیکەن، لەو بارەیەوە وتی: ئەمڕۆ لە گۆڕەپان و خەباتی ژناندا دەبینین سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، ئێمە لەم پرۆسەیەدا بە هۆشیاری ئیرادەی خۆمان چالاکییەکانمان ڕێکدەخەین و بەردەوام دەبین، ٨ی ئادار و پڕۆسەی هەڵبژاردن بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوان دەکرێت. ژنان ئەو ڕۆحەیان هێناوەتە ئاراوە کە کۆمەڵگە بەڕاستی پێویستی پێیەتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە نیشاندانی گەورەییمان.

 

"بە گەشەوە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین"

یاسەمین ئوچەر ڕایگەیاند کە ژنان دیاریکەری پرۆسەی داهاتوون، دەشڵێت: لە هەموو پرۆسەیەکدا و بەتایبەتی لە کاتی گەشەکردنی فاشیزمدا، ئامانجی یەکەم ژنانە، کاتێک سەیری دەستبەسەرکردن و گرتن و فشارەکان دەکەین لەم قۆناغەدا، بەشی یەکەم و گەورەترینیان دیسانەوە لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەم پرۆسانەدا هێزی ژنان لەبیردەکەن، ئەوانەی فشار دەکەن لەوانەیە وا بیربکەنەوە کە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، بەڵام دەبینن ئەگەر تەنانەت یەک ژنیش هەبێت، ئێمە دەسەڵاتی ڕێکخستنی ژنانی دیکەمان هەیە و جارێکی تر لەگەڵ ڕێکخستن و گەشەکردنمان لە گۆڕەپاندا دەبین.

 

"ئەوان دەیانەوێت گەل و ژنانی کورد بێدەنگ بکەن"

نەسیبە ئویگون، چالاکوانی تەژەئە، باسی لەوەکرد، پەلەقاژەی گرتن و دەستبەسەرکردن بەشێوەیەکی سیستماتیکی بەڕێوەدەچێت و وتی: وەک ژنانی تەژەئە دەبێت هەمیشە لە گۆڕەپاندا بین، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوام بین لە بەرخۆدان و ڕێکخستنی خۆمان، دوو مانگ لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و زۆرێک لە هاوڕێ ژنەکانمان لەو ئۆپەراسیۆنانەدا دەستگیرکران، ماوەی ٧ ساڵە ژنان لە هەموو بوارێکدا فشاریان لەسەرە و دەیانەوێت ژنان لە سیاسەت دوور بخەنەوە، ئەمڕۆ هەزاران هاوڕێی ژنمان لە زیندانەکاندا زیندانی کراون. هۆکاری ئەمە چییە، هەڵبژاردنێکمان لەپێشە، بە تایبەتی دەیانەوێت سەرەتا گەلی کورد و پاشان ژنان بێدەنگ بکەن، ئەوانەی دیموکراسی پەیڕەو دەکەن، ژنن، بەهۆی ئەمەوە فشار لەسەر ژنان کۆتایی نایەت.

 

نەسیبە ئویگون وتی: ڕێگە نادەین ڕژێمی یەک پیاو بەردەوام بێت، ئەم سەدەیە سەدەی ژنانە و وەک ژن لە هەموو بوارەکانی ڕێکخستندا درێژە بە کارەکانیان دەدەن، پێویستە ژنان لە شەقام و ماڵەوە و لە هەموو بوارێکدا کار بکەن، هەڵبژاردنێکی ڕەخنەگرانەمان لە پێشە و دەبێت بەبێ وەستان کار بۆ ئەمە بکەین.