یەختێک لە دوورگەیەکی یۆنان ژێرئاوکەوت کە زۆرینەی ژن و منداڵن
یەختێکی کۆچبەران لە ڕێی تورکیا بۆ یۆنان، کە ٧٠ سەرنیشینی تێدابوو و زۆرینەیان هاوڵاتی کورد بوون، ژێرئاوکەوت و تەنها ٩ کەسیان ڕزگار کراون.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/11/20221102-yaxt-jpgf8f109-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ماوەی دوو رۆژە یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کوردن لە تورکیا بەڕێکەوتووە بەرەوە یۆنان، پاشان لە نزیگ دوورگەی کاریستۆس گیریان خواردووە و داوای بەھاناوەچوونیان کردووە، بەڵام لە ئەنجامدا یەختەکەیان وەرگەڕاوە.
سەبارەت بەو ڕووداوە، ڕەنج پشدەری ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرینەی سەرنشینانی یەختەکە ژن و منداڵن و تائێستا توانراوە تەنھا ٩ کۆچبەر لەلایەن ھێزی دەریاوانی تورکیاوە ڕزگاربکرێن و کۆچبەرەکانی دیکەش بێسەروشوێنین و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.