شەبنەم کۆرور فینجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دەستگیر کرا
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا رایگەیاند، سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی ئازادی بەکارھێناوە لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەوڵی میدیاکان، شەبنەم کۆرور فینجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دوای ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژی گەریلاکان بەکارھێناوە، لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراوە و بڕیارە رەوانەی ئەنقەرە بکرێت، لەکاردانەوەیەکیشدا کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی تورکیا ئەو ھەنگاوەی حکومەتی تورکیای بە قبوڵنەکراو ناوبردو داوای ئازادکردنی کرد.
قسەکانی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتەوە و تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش ھەڕەشەی گۆڕینی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیاو ناوی یەکێتییەکەی کرد.
ھاوکات داواکاری گشتی تورکیا بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ "پەکەکە" و سوکایەتی بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکیا و گەلی تورکیا دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر شەبنەم کۆرور فینجانجی کردەوە.