یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی نوێی بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند ڕێوشوێنی نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، بۆ ئەو پێشێلکارییانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی دوای کوژرانی ژینا-مەهسا ئەمینی ڕوویانداوە.
ناوەندی هەواڵ
لە بەرامبەر توندوتیژی و کۆمەڵکوژی بۆ سەرکوتکردنی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە دوای کوشتنی ژینا-مەهسا ئەمینی لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاقەوە" دەستیپێکردبوو، یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی نوێی دژی ڕژێمی ئێران خستەڕوو، هەروەها سەروەت و سامانی ١١ بەرپرسی ئێرانی لەوانە، محەمەد ڕۆستەمی و حاجی ئەحمەد میرزەیقی کە بە پێشێلکەریی جددی مافی مرۆڤ ناسراون، بەرپرسی تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان عیسا زارپوور و پۆلیسی ئەخلاق، بلۆک کرا و چوونە ناو ئەوروپاش بۆ ئەو بەرپرسانە قەدەغە کرا.
بەیاننامەی جێبەجێکردن
جێبەجێکردنەکان لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ پەسەند کران، لە ڕاگەیاندراوێکدا خرایەڕوو کە هێزەکانی پۆلیسی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پۆلیسی ناوخۆیی "بەهۆی رۆڵیان لە سەرکوتکردنی دڕندانە ناڕەزایەتییەکان" سزا دەدرێن. دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، وەزیری تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان عیسا زارپوور وەک بەرپرسی پچڕانی ئینتەرنێت خرایە لیستی قەدەغەکراوەکانەوە.
لیستەکە لە فراوانبووندایە
لە بەیاننامەیەکدا یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی بەکارهێنانی بەربڵاو و ناڕێکی هێزی کرد لە کاتی ناڕەزایەتیی ئاشتیخوازانەدا دژ بە خۆپیشاندەران و ڕایگەیاند کە گروپی نیمچە سەربازیی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران گوشار و توندوتیژی دڕندانەیان لە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زۆر کرد و ناویان دەخرێتە لیستەوە.