لە سلێمانی ورچ پەلاماری منداڵێكی دا و برینداری کرد
لە باخچەیەکی ئاژەڵان لە شاری سلێمانی ورچ پەلاماری منداڵێکی دا و بە سەختی برینداری کرد.
سلێمانی
ئێوارەی دوێنێ، ١٧ی تشرینی یەکەم لە باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند لە شاری سلێمانی ورچێک پەلاماری منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و شەش مانگی دا و بەھۆیەوە بە سەختی برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا.
ئەو منداڵە ناوی "لاڤین سەعید"ە، تەمەنی سێ ساڵ و ٦ مانگە و ئێزدییە، بەھۆی پەلاماردانی ورچەکەوە قۆڵێکی بەسەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
ئەو ڕووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و ئاماژە بەوەدەکەن کە چۆن دەبێت منداڵێک ورچ پەلاماری بدات؟ دەیخەنەڕوو کە پێویستە لەو باخچەی ئاژەڵانە گرنگی زیاتر بە پارێزراوی گیانی هاوڵاتیان بدرێت.