ڕۆژی ٥٨٦: ئێمە دادگایییەکی دادپەروەرانەمان دەوێت

بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٥٨٦ ڕۆژە لە بەردەم دادگای ڕەحا چالاکی ئێشکگری بەڕێوەدەبەن، ڕایانگەیاند: داواکاری ئێمە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئازادکردنی دەستبەجێی فادیل شەنیاشارە کە بە ناڕەوا دەستگیرکراوە".

ڕەحا

 

ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە ٥٨٦ەمین ڕۆژیدا لە ماڵەکەیان لە پەرسوس بەردەوامە.

 

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، "لە میدیاکانەوە زانیمان کە تۆمەتی تایبەت بە دۆسیەی کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەکە دوای ٤ ساڵ و ٤ مانگ ئامادە کراوە. هیچ زانیارییەک نییە کە بەفەرمی پێمان ڕاگەیەندرابێت. داواکاری ئێمە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و دەستبەجێ ئازادکردنی فادیل شەنیاشارە کە بە ناڕەوا دەستگیرکراوە".