شاکیرا: دڵم لەگەڵ هەموو ئەوانەیە بۆ ئازادی شەڕ دەکەن
هونەرمەندی کۆڵۆمبی شاکیرا، لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە دڵی لەگەڵ مەهسا-ژینا ئەمینی و ئەو ژنانەیە بۆ ئازادی شەڕ دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژینا ئەمینی و ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازادی و دژی ستەمکاری بووەتە جێی هەڵوێست لە جیهاندا و شاکیرا، هونەرمەندی کۆڵۆمبی لە تویتەری خۆی وێنەی ژینا ئەمینی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "دڵم لەگەڵ ئەو ژنانەیە بۆ ئازادی شەڕ دەکەن".
شەکیرا لە تویتەرەکەی وەها دەنووسێت: "دڵم لەگەڵ بنەماڵەی مەهسا ئەمینی و لەگەڵ ژنان و کچانی قوتابخانەی ئێران و هەموو ئەوانەیە لەپێناو ئازادی ئازادی ڕادەربڕین شەڕ دەکەن".