بەغدا، خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و بەربەستی ناوچەی سەوز شکێنراوە
دوای سێ ساڵ و لە ساڵیادی خۆپیشاندانی تشرینی ٢٠١٩دا، ئەمڕۆ لە گۆرەپانی تەحریر خۆپیشاندان دەستیپێکرد و بەربەستی یەکەمیان بەرەو ناوچەی سەوز شکاندووە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/10/20221001-309616561-1982343045272806-2522001044551797944-n-jpg986908-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
سێ ساڵ بەسەر خۆپیشاندانی "شۆرشی تشرینی ٢٠١٩"دا تێپەڕدەبێت و دۆخی عێراق تا دێت بەرەو خراپبوون و هەڵوەشاندنەوە دەچێت، ئەمڕۆ تشرینییەکان لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدای پایتەختی عێراق گردبوونەوە و بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن و یەکەم هێڵی بەرگری بەربەستی ئاسنینی سەر پردی کۆمارییان تێپەڕاند و لە هێڵی دووەمی بەرگریدا هەوڵی تێپەڕاندن دەدەن.
خۆپیشاندانی تشرینییەکان دوای ئاڵۆزییەکانی عێراق دێت کە، ڕەوتی سەدر لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشایەوە و باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرا، مەبەستیان ناڕهزایهتی دهربڕینە بهرامبهر به پێكنههێنانی حكومهتی نوێ و نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی هاوڵاتیان و مانهوهی حكومهتی كاربهڕێكهری ئێستایە.
هاوکات هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوکراوەتەوە و دەروازەکانی ناوچەی سەوز بە پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان تەنراون، ڕێگری لە کۆبوونەوەی تشرینییەکانیش دەکرێت بە داخستنی ڕێگەکان.
سروە عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکیدا دەنووسێت: "خۆت بە بلۆکی کۆنکرێت و دەروازەی ئاسن بەهێز مەکە، وەڵامی داواکاری خۆپیشاندەران بدە و خزمەت بە گەلەکەت بکە، نەوەک شکستت بهێنیت".