یەکێتی ژنانی ئەرمەنی پشتیوانی لە راپەڕینی ژنان کرد
یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە ڕاگەیەندراوێکدا جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان بە تایبەتی لەلایەن ڕژێمی ئێران کوشتنی ژینا ئەمینی و لەلایەن سەربازەکانی ئازەربایجان کوشتنی ئانوش ئاپیتیان شەرمەزارکرا.
حەسەکە
یەکێتی ژنانی ئەرمەنی بە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو کوشتنی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوشتنتی ئانوش ئاپیتیانی لە ئەرمەنستان شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە سیاسەتەکانی دژی ژنان بەردەوامە و بانگیان لە ژنانی هەموو جیهان کرد دژی ئەو سیاسەتانە یەکبگرن و دەنگیان هەبێت.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن ئاربی کسبریان، ئەندامی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە گوڵستانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە گەڕەکی نەسرەی حەسەکە خوێندرایەوە.
"دوێنێ هەڤرین و چیچەک بوون و ئەمڕۆ ژینا و ئانوشە"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو دوو ڕووداوەی کە ڕوویانداوە هەریەکە لە دەوڵەتێکی جیاواز بووە، بەڵام هەر دەوڵەتێک یەک سیستم یان یەک سیاسەت پەیڕەو دەکات و شەڕێکی پیس لە دژی ژنان ئەنجامدەدرێت، دەیانەوێت لە کەسایەتی ژناندا کۆمەڵگە بکەنە کۆیلەی خۆیان، هەمیشە بە ناوی ئایین و دابونەریتەوە ژن دەکوژن، دوێنێ هەڤرین خەلەف و چیچەک ئێستاش ژینا و ئانوشە، لە دژی یەکپارچەیی ژنان و ڕێکخراوەکەیان ئەمڕۆ هەموو دەوڵەتەکان یەکیان گرتووەو دەیانەوێت ئیرادەی ژنانی ئازاد بشکێنن، ئەمە لە پێش چاوی هەموو کەسێ ڕوودەدات و هەموویان بێدەنگن، ئێمە وەک یەکێتی ژنانی ئەرمەنی ڕێکخراوەکەمان بەهێز دەکەین و پشتگیری ئەو ڕاپەڕینە دەکەین کە ژنان دەستیان پێکردووە، ئەمڕۆ ئێمە بە یەکێتی خۆمان ئەو کردەوە پیسانەی لە دژی ژنان و کۆمەڵگە هەیە تێکدەدەین".
"سەرهەڵدانی ژنانی ئێران پیرۆز دەکەین"
ئەناهید قەسەبیان، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان لە بەرامبەر پلانی کۆمەڵکوژی بێدەنگ نابن و وتی: سیستمە دەسەڵاتدارەکان لەکاتی دروستبوونیانەوە هێرش و هەموو جۆرە توندوتیژییەک لە سەر ژنان بەڕێوەدەبەن، ئەوەی گوێڕایەلی ئەوان نابێت ژیانی لەناودەبەن، ئەمە ترسێکی خستە ناو کۆمەڵگەوە، بەڵام لەدوای شۆڕشی ڕۆژئاواوە ژنان دژایەتی ئەم سیستەمەیان کرد و خۆیان ڕێکخست ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بەشدارییان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کرد و بوونە پێشەنگ بەتایبەتی ژنانی کورد، ئەو هێرشانەی ئێستا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکرێت هەمووی لەسەر دەستکەوتەکانی ژنانن، دەیانەوێت لە هەموو شوێنێک ژنان بکەنە کۆیلەی خۆیان ڕووداوەکەی ئێران و ئەرمەنستان ڕووداوێکی نوێ نییەوە دەوڵەتی عوسمانی و داگیرکارییەکانی تورکیا پێشتر هەمان سیاسەتیان پەیڕەو کردووە، کردەوەکانی داعش لە دژی ژنان جارێکی تر لەسەر هەمان سیاسەت بوو، ئێمە پیرۆزبایی لە ڕاپەڕینی ژنانی ئێران دەکەین و دەڵێین کە لە پشت ئێوەین، ئەو دیوارەی کە بە ئیرادەی ئازاد شکاوە جارێکی تر دروست کردنەوەی ئەستەمە، ئێمە تا کۆتایی لەسەر شەقامەکان دەبین لە دژی سیاسەتەکانی کوشتن و بۆ ئازادی هەموو ژنان تێدەکۆشین".
ژنانی ئەرمەنی بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی ئێران حیجابیان سوتاند و ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.