باربارا لیف: کاربەدەستانی حکومەت پێیان خۆش نییە ڕەخنەیان لێبگیرێت
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە هەرێمی کوردستان باس لە ئازادی ڕادەبڕین دەکات و دەڵێت لە هەرێمی کوردستان لە پاشەکشەدایە.

ناوەندی هەواڵ
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری درەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە عێراقە و لەگەڵ لایەنە جیاکانی عێراق و پارتە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکانی عێراقدا کۆبووەوە و لەبارەی دۆخی عێراق و چارەسەری گرژی و ئاڵۆزییەکان داوای هەڵوێست و یەک نزیکبوونەوەی لایەنەکان دەکات.
باربارا لیف، دوێنێ، ٨ی ئەیلول لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا چاوپێکەوتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان کرد و دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانی هەڵسەنگاند.
باربارا لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین و کاری میدیای و فشارەکانی دەسەڵات لەسەر ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە پاشەکشە لە ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانیدا هەیە و دەبینرێت، سەبارەت بە دەسەڵاتدارانی هەرێمیش ڕایگەیاند، "کاربەدەستانی حکومەت پێیان خۆشنییە ڕەخنەیان لێبگیرێت، نایانەوێت گوێیان لە ڕەخنەگرتن بێت".