ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی چین بەرز بووەوە
بەهۆی بوومەلەرزەكەی كەرتی سیشوان لە ڕۆژئاوای چین، تا ئێستا ٧٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش تر بێسەروشوێنن.

ناوەندی هەواڵ
سەرچاوەكانی هەواڵی چین بڵاویان كردووەتەوە، ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژی دووشەممە لە كەرتی سیشوانی داوە گوڕەكەی ٦.٨ پلەی رێختەر بووە، بەهۆیەوە تا ئێستا ٧٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ كەسیش بێسەروشوێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ناوچەی جانزی ٤٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٠ی تریش بریندارن، هەروەها لە شاری "یان" ٣٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ی تر بریندارن.
لە ئێستادا گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بوواندا بەردەوامە، بەڵام بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە كێشە بۆ تیمەكان دروستبووە و مەترسی داڕمانی زەویش هەیە.