دۆخی نالەباری پەنابەرانی ئەفغانی لە ئەوروپا و بەردەوامی دیپۆرتکردنیان لە تورکیا
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک پەنابەری ئەفغانی لەسەر رێگاکانی باکووری فەرەنسا بەبێ پێداویستی دەژین، تورکیاش پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی ئەفغانیی دەستپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوەکانی پشتیوانی لە پەنابەران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند: "نزیکەی ٨٠ پەنابەر بە نەبوونی پێداویستی و لەژێر مامەڵەی دڕندانەی پۆلیسەوە لەسەر ڕێگاکانی باکووری فەرەنسا دەژین".
راپۆرتهكان ئاماژه بهوهدهكهن ئهو پهنابهرانه، دوای ڕووخانی ئهفغانستان و دەستباڵابوونی تاڵیبان كۆچیان كردووه بۆ فهڕهنسا، له کاتی گواستنهوەیان بۆ كهمپهكان بهجێماون و له شوێنهكانی وهك ژێر پرد و لای رێگاكاندا دهژین.
هەروەها تورکیا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانیی دەستپێکردووە و دەیەوێت زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەری ئەفغانی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەیان. پێش ئەمەش بە سەدان پەنابەری ئەفغانی دیپۆرتکراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و دەستپێکردنی شەپۆلێکی گەورەی کۆچی هاوڵاتیانی ئۆکراینی بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، کۆچبەرانی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا لە ئەوروپا پەراوێزخران و ڕووبەڕووی هەڵاواردن لەلایەن حکومەتەکانەوە بوونەتەوە.