فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی شارباژێڕیان بۆردومان کرد
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی قامیشیان لە سنووری قەزای ماوەت لە شارباژێڕی سلێمانی بۆردومانكرد.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا شاخی برزوتیان لە گوندی قامیش لە ناوچەی شینكایەتی سنووری قەزای ماوەت لە شارباژێڕ بۆردوومان كرد.
لە بارەی زیانەکانی بۆردومانەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەك بەردەست نەخراوە و بەهۆی ئەوەی شوێنی بۆردومانەکە شاخێکی سەختە تەنها دووکەڵ دەبیندرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە بۆردومانی ناوچە و گوند و شاخەکانی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ئێرانەوە بەردەوامی هەیە و بەرپرسانی باشووری کوردستان هەڵوێستێکی ڕوون و وەڵامی توندیان نەبووە بۆ ڕاگرتنی ئەو داگیرکاری و هێرشانەی لەسەر خاک هەیە.