کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
كۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بە دروشمی "بە یەكڕیزیی ژنان دەسكەوتەكانی شۆڕش دەپارێزین و پەرەی پێدەدەین" بەڕێوەدەچێت، لە دووەم رۆژی خۆیدا بە دەستپێكردنی وۆركشۆپ بەردەوامە.
قامیشلۆ
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکار کە لە ٧ ڕێکخراوی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رێکخرابوو، لە دووەم رۆژدا بە دەستپێکردنی وۆرک شۆپێک بەردەوامە.
وۆرک شۆپەکە لەسەر چوار بابەت دەستی بە کارەکانی کرد، یەکەمیان بریتییە لە پێشەنگایەتی ژنان لە خودگۆڕان و گۆڕانكاری لە كۆمەڵگەدا، دووەمیان لەبارەی تێکۆشان لە بواری سیاسی و یاساییدا، بابەتی سێیەم تایبەتە بە پێداویستییەكانی پەرەپێدان و پاراستن و جێبەجێكردنی مافەكانی ژنان، هەروەها بابەتی چوارەم لەبارەی سیاسەتی پەروەردەکرا، برسێتی و لە دژی ئەوانە گەشەسەندنی ئابووری ژنەوە بوو، دوای گفتوگۆی چڕ لە نێوان ژناندا، ئەنجامنامەی وۆرک شۆپەکە خرایەڕوو، بەم شێوەیە بوو:
١/زیادكردنی شوێنی پەروەردەی ژنان و دابینكردنی کادرانی پەروەردەیی و مامۆستایان.
٢/جێبهجێكردنی یاساكانی پهیوهست به مافی ژنان له ههموو ناوچهكانی سوریا و باكوور و ڕۆژههڵاتی سوریا.
٣/گۆڕینی شێوازەکانی پەروەردەی ژنان بە چالاکترین شێواز و لە هەموو بوارەکاندا.
٤/گهشهپێدانی ئابووری ژنان و دابینكردنی كار بۆ ههموو ژنان.
٥/جیاکردنەوەی سیاسەت لە بابەتی ئایینی.
٦/پهیوهندی كردن لهگهڵ ڕێكخراوه دهرهكییهكانی ژنانی پهیوهست به دۆسیهی ژنان له خاكه داگیركراوهكان كه تووشی چهوساندنهوه دهبن.
٧/بهڵگه كردنی كردهوهی داگیركهران لهو ناوچانهی سوریا کە داگیرکراون و ناردنی بۆ لایهنه پهیوهندیدارهكان.
٨/لێکۆڵینەوه لەسەر دۆسییەکانی کوشتنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان بە سزادانی بکوژران.
٩/کردنەوەی دۆسیەی ژنانی داعش و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆسیەی ئەو ژنانەی مەترسی بۆ سەر هەموو جیهان دروستدەکەن.
١٠/بەشداری ژنان لە سیاسەت و خستنەڕووی لە دەستووری سوریادا.
١١/هاوكاری و هاودەنگی ڕێكخراوەكانی دەرەكی و ناوخۆی ژنان سەبارەت بە هەموو پرسەكانی پەیوەست بە ژنان.
١٢/پاڵپشتی کردنی یهکهکانی پاراستنی ژنان له ههموو بواره نێودهوڵهتییهکاندا.
١٣/ پێویستە وۆرک شۆپی کارکردن لە هەموو شوێنێک ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی ژنان زیاتر دەستیان بە یاسا و مافەکانیان بگات.
١٤/پەرەپێدانی شێوازی پێشکەوتوو بۆ پرۆژە ئابوورییەکانی ژنان.
دوای وۆركشۆپەكە، بەرنامەی كۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پانێڵی سێیەم، تایبەت بە "كاریگەرییەكانی شۆڕش لەسەر ڕێپێوانی تێکۆشانی ژنان" بەردەوام دەبێت.