زیادبوونی قەیرانەکان بۆتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی خۆراکی جیهانی
ژمارهیهك له ڕێكخراوه نێودهوڵهتییهكان داوای چارەسەری بهپهله بۆ رووبهڕوو بوونهوهی تێكچوونی ئاسایشی خۆراكی جیهانی دەکەن كه بههۆی زیادبوونی قهیرانهكانهوه دروستدهبێت.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان-FAO، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی جیهانی، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد دەستبەجێ کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاسایشی خۆراکی جیهانی بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: پەتای کۆرۆنا و پەککەوتنی زنجیرەی دابینکردنی نێودەوڵەتی و شەڕی ئۆکرانیا کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەکانی خۆراک و سووتەمەنی و زنجیرە کاڵاکان هەبووە.
لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە دابینکردنی یەدەگ و دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ نەهێشتنی کەمیی خۆراک و هەناردەکردنی گەنم و دانەوێڵە کە ئێستا لە ئۆکرانیا لە ژێر گەمارۆدان، کردەوە، هەروەها داوای بەهێزکردنی تۆڕە ئەمنییەکان و ئاسانکاری بۆ بازرگانی و زیادکردنی بەرهەمهێنانیان کردووە.
بەپێی راپۆرتی بەرنامەی خۆراكی جیهانی، ژمارەی ئەو كەسانەی بەدەست نائاسایشی خۆراكەوە دەناڵێنن لە ٨٢ وڵاتدا تا مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٣٤٥ ملیۆن كەس.