"بێدەنگیتان لە بەرامبەر دۆخی ژنانی ئەفغانستان لە مێژوودا دەنووسرێتەوە"
گرووپێک لە ژنان بێدەنگی جیهانیان بەرامبەر بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی ئەفغانستان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: بێدەنگی ئێوە لە بەرامبەر دۆخی ژنانی ئەفغانستان لە مێژووی سیاسیی جیهاندا دەنووسرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
گروپێک لە ژنان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، بێدەنگی جیهانیان بەرامبەر بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی ئەفغانستان شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە پێشێلکارییەکان دژ بە ژنانی ئەفغانستان لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا لە زیادبووندان.
ژنان ڕایانگەیاند، تاڵیبان ڕۆژانە فشاری زیاتر لەسەر گەلی ئەفغانستان دروستدەکات، دەرگای قوتابخانەکانی لە بەردەم ژنان داخست و ژنە خۆپیشاندەرەکانی دەستگیرکرد و هەڕەشەی لێکردن و کوشتیانن، زیاتر لە ٪٥٠ی ژنانی ناڕازی ناچاربوون ئەفغانستان جێبهێڵن و ئەوانەی لەو وڵاتەدان بە نهێنی و لە ترسدا دەژین.
ئەوەشیان خستەڕوو کە جیهان لەبری ئەوەی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی بخاتە سەر تاڵیبان، وازی هێنا و ژمارەیەک وڵات بە شێوەیەکی نافەرمی دانیان بەو بزووتنەوەیەدا ناوە، وتیشیان: ئێمهی ژنانی ئهفغانستان له چاوی وڵاتان و حكومهتهكانی دیكهدا بووین به قوربانیی جیاكاریی ڕهگهزی و ئهمه دوا پهیاممانه بۆ ئێوهی گهل و زلهێزهكانی جیهان بۆ ڕزگاركردنی ژنانی ئهفغانستان لهم تاریكی و جینۆسایدهدا".