ئەمساڵ خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەگەری بەخشرایە نیاز عەبدوڵا

لیژنەی بەرگریكردن لە رۆژنامەنووسان-سی پی جەی خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەگەری بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەخشییە  ڕۆژنامەنووسی کورد نیاز عەبدوڵا.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵانە دەدرێتە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بوێرانە لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕیندا کاردەکەن، خەڵاتەکە نێودەوڵەتییە و لەلایەن لیژنەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان-سی پی جەی پیشکەش دەکرێت، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەخشرایە ڕۆژنامەنووسی کورد، نیاز عەبدوڵا.

 

سی پی جەی ئاماژەی بەوەداوە کە دیاریکردنی نیاز عەبدوڵا بۆ پێبەخشینی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕووماڵی سیاسەت و نائارامی مەدەنی و گەندەڵی حکومی و مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بەڵگەی زەق دۆسیەکانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردی عێراقی کە بە تۆمەتی ئاسایشی نەتەوەیی سزا دراون، ڕووماڵ کردووە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە نیاز عەبدوڵا بەهۆی ڕەخنەگرتن لە سەرکوتکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردەوە، ڕووبەڕووی هەراسانکردنی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکانەوە بووەتەوە و هەڕەشەی توندوتیژی لێکراوە بۆ ئەوەش لە ساڵی ٢٠٢١دا ناچاربووە بەرەو فەرەنسا کۆچ بکات.