ژنانی غەزە ئێشکگری شەوانەیان دژی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەبرد
ناوەندی سۆشیال میدیا لە غەزە بە هاوکاری لەگەڵ دامودەزگاکانی هاوپەیمانی ئەمەل، بە ئامانجی ئیدانەکردنی بێدەنگی دامەزراوە فەرمییەکان لەسەر کوشتن و توندوتیژی ئێشکگری شەوانیان بەڕێوەبرد.
نەغەم کەراجە
غەزە - ناوەندی سۆشیال میدیا لە غەزەی فەلەستین، بێدەنگیی وڵاتانی عەرەبی و فەلەستینی سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنانیان شەرمەزار کرد و لەگەڵ دامودەزگاکانی هاوپەیمانی ئەمەل بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەشدارییان لە چالاکیی شەوانەدا کرد.
"زیادبوونی کوشتنی ژنان ئاماژەیە بۆ پاشەکشەی کلتوری"
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ژنانی عەرەب دژی کوشتن و توندوتیژی، بەڕێوەبەری سەنتەری سۆشیال میدیا، عەندەلیب عەدوان بۆ نوژنها دوا و وتی: ئێمە ئیدانەی زیادبوونی ژمارەی کوشتنی ژنان بە تایبەت لەم دواییانەدا لە وڵاتانی عەرەبی دەکەین، دژی زیادبوونی کوشتنی ژنان، ئیدانەی نەبوونی یاسا و ڕێساکان دەکەن.
فدوە عەبدوڵا، یەکێک لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە، تیشکی خستەسەر زیادبوونی کوشتنی ژنان و وتی: "لە وڵاتانی عەرەبی و فەلەستین ڕێژەی کوشتنی ژنان لە زیادبووندایە، ئەمەش نیشاندەری دابەزینی ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکانە".