خەڵکی مەخمور دژی گۆشەگیری لە ئیمڕالی ڕێپێوانیان کرد
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور بەهۆی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
مەخمور
ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمڕالی لەژێر گۆشەگیری توند دایە، دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور بە هۆی گۆشەگیری توند و ڕێکاری دیسپلینیی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ئێمە لێرە کۆبووینەتەوە تا دەنگمان بگەیەنینە ڕایگشتی و ئەو دامودەزگا ویژدانانەی کە دەیانەوێت وڵاتێکی ئازاد بنیادبنێین و هەموو گەلان بە شوناسی ئازادی خۆیانەوە بژین، ئێمەی گەلی کورد چەند سەدەیەک لەمەوبەر لە گۆڕستانێکی کۆنکرێتدا فڕێدراینە سەر زەوی و دەگوترا نابێت زمان و نەتەوە و فەرهەنگی کورد لەسەر ڕووی زەوی بمێنێت، بۆ پێکهێنانی ئەوەش لە دەرسیم، دۆڵی زیلان، دۆڵی تیار و دەیان شوێنی تر کۆمەڵکوژی ئەنجامدا و ناویان لێنا کۆمەڵکوژی پاککردنەوەی گەلانی میزۆپۆتامیا.
لە درێژەی وتارەکەیدا فیلیز بوداک ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا هەبوونی خۆی لە لەناوبردنی گەلی کورددا دەبینێت، "٢٣ ساڵە ئەشکەنجە لە ئیمڕالی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ درێژەی هەیە، بەرامبەر ئەو بارودۆخی ئەشکەنجەیەی کە تا ئێستا کەس نەیتوانیوە لەبەردەمیدا بوەستێت، ڕێبەرایەتی بەرخۆدانی دەکات، دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی و ناتۆدا ئەمڕۆ دەیەوێت ڕێبەرایەتی بێکاریگەر بکات و سەدەیەکی دیکە لەدەست گەلی کورد بدات، بەڵام هیچ هێزێك ناتوانێت خەونی لەناوبردنی كورد بەدیبهێنێت و گەل هەموو لە بەرخۆدانیدان".
ڕێپێوانی دانیشتوانی کامپی ئاوارەکانی مەخمور بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی" کۆتایی پێهات.