سێ ژن خەڵاتی باشترین داهێنەریان بەدەستهێنا
دوو ژنی فەڕەنسی و یەک ژنی سویسری خەڵاتی باشترین داهێنەری ساڵی ٢٠٢٢یان لەلایەن ئۆفیسی داهێنانی ئەوروپی پێبەخشرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی حوزەیران کلۆد گریسۆن، کیمیازان، ئیلۆدی بێڵنوو، زانای پاراستنی لەش و ئەندازیار مەدیحە دێرۆوازی خەڵاتی باشترین داهێنەری ساڵی ٢٠٢٢یان لەلایەن ئۆفیسی داهێنانی ئەوروپا-EPO پێبەخشرا.
کلۆد گریسۆن داهێنانێکی لەسەر ڕووەکەکان کردووە، لە ڕێی ڕووەکی داگیرکەر کە لە ڕووەکی کانزایی دروستدەکرێت، پاککردنەوە بۆ خاکە کانزاییەکان و گەردیلە کیمیاییە نوێکان دەکرێت، لەسەر ئەو داهێنانە کلۆد توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە لە جۆری "توێژینەوە".
ئێلۆدی بێڵنوو، خوێندکاری پێشووی دکتۆرایە لە بارەی بەرگری لەشەوە لە نەخۆشخانەی بیچات لە پاریس و ئێستا بەڕێوەبەری توێژینەوەیە لە سویسرا لەگەڵ خوێندکارەکەی، مەدیحە دێرۆوازی کە ئەندازیاری بیۆتەکنۆلۆژییە لە جۆری SME خەڵاتیان پێبەخشرا.
بەپێی راپۆرتەکان، مەدیحە دێرۆوازی پلاتفۆرمێکی نوێی پزیشکی بۆ بەرهەمهێنانی دەرزی چارەسەری دژ بە جۆرەکانی شێرپەنجە دروستکردووە.