دانیشتنی دادگایی لەیلا گوڤەن دواخرا
دانیشتنی کەیسی لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە، بە تۆمەتی "پروپاگەندەی ڕێکخستن" دواخرا چونکە داواکاری گشتی کەیسەکەئ ئامادە نەکردبوو.
ئامەد
لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراو" تۆمەتبار کرا و سێ کەیسیان لەسەر کردووتەوە، ئەمڕۆ لە نۆیەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد دانیشتنی دادگایی بەڕێوەچوو.
بەهۆی ئەوەی ئامێری پەیوەندیکردن لە نێوان زیندان و دادگادا خراپ ببوو، لەیلا گوڤەن نەیتوانی لە زیندانی ژنان لە خارپێت بەو ڕێگەیە ئامادەی دانیشتنەکە ببێت، سەردار چەلەبی، پارێزەری لەیلا گوڤەن، کە لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوو، ڕایگەیاند، داواکاری گشتی دۆسیەکەی ڕادەستی دادگا نەکردووە و دوای پێشکەشکردنەکە دەست بە بەرگری دەکەن.
لەبەر ئەوەی لەیلا گوڤەن نەیتوانی ئامادەی دانیشتنەکە ببێت و داواکاری گەشتی کەیسەکەی ئامادە نەکردبوو، دانیشتنی دادگا بۆ ٤ی تەمموز دواخرا.