گەنجانی باشووری کوردستان لە کۆیەوە تا بادینان ڕێپێوان دەکەن

بە دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتیوانی بەرخۆدانی لە چیاکان، لە شارۆچکەی کۆیەوە بەرەو بادینان دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە باخچەی خوشکە فریشتە لە شارۆچکەی کۆیە بەرەو بادینان دەستیپێکرد، ئامانجی ڕێپێوانەکە ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە بۆ سەر باشووری کوردستان، گەنجانیش پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی لە چیاکانی کوردستان دەردەبڕن.

 

لە ڕێپێوانەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو گەنجان و ژنانی گەنج و هاوڵاتیان بەشدارن، هاوکات کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی نێونەتەوەیش لەگەڵ گەنجاندا بەشدارییان کردووە و بە ڕێپێوان کەوتوونەتە ڕێ، دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "کات کاتی تۆڵەیە"، "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" دەڵێنەوە.