وەزیری دەرەوەی سوید: پروپاگەندەکانی تورکیا بێ بنەمان
وەزیری دەرەوەی سوید وەڵامی پروپاگەندەکانی دەوڵەتی تورکیا دەداتەوە کە پێنج ژنی کوردی سیاسەتمەداری لە سوید تۆمەتبار کرد بە تیرۆریست.
ناوەندی هەواڵ
لە سەروبەندی ڕۆژەڤی بوونە ئەندامی وڵاتانی سوید و فینلاند بۆ ناتۆ، هەرزوو دەوڵەتی تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ ناڕەزایەتی خۆی نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو وڵاتە هاوکاری کوردانن و ئەوەشی بە "هاوکاریکردنی تیرۆریستان" بەناوکرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە میدیا تورکییەکانی سەر بە ئاکەپە، ناوی چوار ژنی کوردی-سویدیان بڵاوکردەوە و پروپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە تیرۆریستن.
لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندا، لە تۆڕی فەرمی تویتەرەکەی بڵاویکردەوە کە ئەو زانیارییانەی لەسەر سیاسەتمەدارانی سویدی و چالاکوانانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بڵاودەکرێتەوە گوایە نوێنەرایەتی پەکەکە دەکەن هەڵەیە.
تەواوی تویتەکەی ئان لیندا بەمشێوەیەیە: "ئەو زانیارییانەی لەسەر سیاسەتمەدارانی سویدی و چالاکوانانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بڵاودەکرێتەوە گوایە نوێنەرایەتی پەکەکە دەکەن، هەڵەیە. ئەو پڕوپاگەندانە بێ بنەمان، هیچ شوێنێک نییە بۆ توندوتیژی و تیرۆر لە کۆمەڵگای دیموکراتی ئێمەدا".
پەرلەمانتارێکی سویدیش وەڵامی پڕوپاگەندەکەی دایەوە
ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری کورد لە سوید، وەڵامی ئەو ڕاپۆرتەی دایەوە کە ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ئایار باڵیۆزی تورکیا لە سوید چەند پەرلەمانتارێکی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتبار کردووە و داوای دیپۆرتکردنەوەیانی کردووە.
ئامینە کاکەباوە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو لە نەتەوەی تورک نییە و کوردە و ئەوە باڵیۆزی تورکیایە کە پێویستە لاببرێت، وتیشی: ئەردۆغان ڕقی لە کورد و هەموو ئۆپۆزسیۆنێک بوو کاتێک سەدان کەسایەتی سیاسی کورد و بەرپرسانی حزب و ئەندامانی حیزب و سەرۆک شارەوانی و چالاکوانانی هەڵبژارد، ئەندامانی ناتۆ تەنانەت چاویان لێ نەتروکاند و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگ بوو، وڵاتانی ئەوروپاش خیانەتیان لە دیموکراتەکانی تورکیا کرد، نەک تەنها کورد بەڵکو هەموو دیموکراتەکانی دیکەش".