پێکهاتەکانی حەسەکە: بۆ سەرکەوتن دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین

تەڤگەری کلتور و هونەری هەرێمی جەزیرە و گەنجانی شۆڕشگێڕ دژی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ڕێکخست.

حەسەکە

 

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری کلتور و هونەر و گەنجانی شۆڕشگێڕ و بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی حەسەکە ڕێپێوانێکی جەماوەریی دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە جلی فۆلکلۆرییەوە بەڕێوەچوو.

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکڕەوان، هاوسەرۆکی تەڤگەری کلتور و هونەری هەرێمی جەزیرە، عەدنان ئیبراهیم، ئاماژەی بەوەدا، "یەکگرتنی پێکهاتە جیاوازەکان لە سایەی فکر و فەلسەفەی ئۆجالاندایە و بووەتە ڕێگەی چارەسەری کێشەکان، دەوڵەتانی جیهان لە دژی ئەم هەنگاوە بوونەتە یەک، بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەیانەوێت دەنگی ئازادی کپ بکەن، دەوڵەتی تورکیا دوای تێکشکانی لە باشووری کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، دەوڵەتان پێکەوە بڕیاری شەڕیان دژی هەبوونی گەلان داوە، ئەگەر لەناوچوونمان، شەرعییەت بە هەبوونی ئەوان دەدات، ئەوا هەر دەمێنین و پیلانی داگیرکاری پوچەڵ دەکەینەوە".

 

قەهرەمان حەسەکە، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئاماژەی بە یەکێتی گەنجان دا و وتی: "ئەمڕۆ پیلانێکی پیس لە دژی ئیرادەی گەلان بەڕێوەدەبرێت، گەمارۆی حکومەتی دیمەشق و هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و دروستکردنی دیوار لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوادا بوونیان هەیە، ئەمە بە واتای قبوڵنەکردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری یان ئیرادەی گەلان دێت، ئێمە بۆ سەرکەوتنی دۆزەکەمان بەرخۆدان دژی هەموو هێرشەکان دەکەین".

 

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدان" کۆتایی هات.