ئیبرو گونای: لە کوێ کورد هەبێت دەبێتە ئامانجی هێرشەکانی ئەردۆغان
ئیبرو گونای، وتەبێژی هەدەپە ئاماژەی بەوەدا کە ئەردۆغان دژی کوردە و ئامانجی لەناوبردنییەتی، بۆ ئەوەش دەبێت هەمووان دژی دەسەڵاتداری بوەستنەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە ناوەندی گشتی هەدەپە، ئیبرو گونای، وتەبێژی هەدەپە ئاماژەی بەوەدا کە تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا باس لە ئۆپەراسیۆن بۆ سوریا دەکات، بێگومان ئامانجەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە و چونکە لە کوێ کورد هەبێت ئەو شوێنە دەبێتە ئامانجی ئەردۆغان.
لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا: ڕووسیا به شه‌ڕی ئۆكرانیاوه سه‌رقاڵه، به هه‌ڕه‌شه‌ی ڤیتۆكردنی ئه‌ندامێتی فینله‌ندا و سوید له ناو ناتۆ ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌ودا و مامه‌ڵه بكات. واته ده‌سه‌ڵاتداری گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یی به چۆڵی بینی جارێكی تر ڕووی كرده‌وه كوردان و ده‌ستكه‌وته‌كانیان. به سیاسه‌تی دوژمنایه‌تی كوردان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكات. به‌م جۆره ده‌یه‌وێت كه به شه‌پۆلی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی هاوبه‌شه بچوكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بهێڵێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتداری خۆی به‌هێز بكات. ئه‌ویش ده‌زانێت كه ئیتر كۆتاییان پێدێت و پێیوایه به سه‌ركوتی كوردان ده‌توانێت له‌و دۆخه رزگاری بێت.
"هەڵوێست به‌رپرسیارێتی مێژوویی گه‌لانی ئه‌م خاكه‌یه"
ئیبرو گونای چارەسەری لە ڕێگای ئاشتی بە ئیمراڵیدا دادەنێت و دەڵێت: "یه‌كێک له پێداویستییه به‌په‌له‌كانی گه‌لان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ئاشتییه. ئاشتی نه‌بێت، دیموكراسیش نابێت، ئازادیش نابێت. تاكه ڕێگه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیش به كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ئیمراڵی ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته ده‌رفه‌ت هه‌بێت كه به‌ڕێز ئۆجالان بتوانێت ڕۆڵی خۆی بۆ بونیاتنانی ئاشتی سه‌رله‌نوێ بگێڕێت".
ئیبرو گونای لە کۆتایدا باسی له‌وه‌كرد كه هێرشه‌كان له‌سه‌ر شه‌نگال و باكور و رۆژئاوای سوریا، هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر مه‌خمور و هێرشه ئاسمانییه‌كان هێمای به‌رچاوی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كوردانن، له وه‌ها دۆخێك‌دا كه ئه‌و هه‌مووه هێرش ده‌كرێن و مه‌ده‌نییه‌كان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگن، "پێویستە هێزه دیموكراسیه‌كان، رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه دیموكراتیكه‌كان له توركیا ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مه چه‌په‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بوه‌ستنه‌وه. ئه‌مه به‌رپرسیارێتی مێژوویی گه‌لانی ئه‌م خاكه‌یه".