مافی چاوپێکەوتن و بەپێ ڕۆشتن لە ئەیسەل توغلوک زەوت کراوە

دادگای دەستووری دەربارەی سیاسەتمەداری زیندانیکراو، ئایسەل توغلوک بڕیاریدا کە "مافی ڕێپێوان و چاوپێکەوتنی" پێشێل کراوە و ١٣ هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی قەرەبووی مەعنەوی بکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای دەستووری بنچینەیی لە لێپێچینەوە لە سیاسەتمەداری زیندانیکراو ئایسەل توغلو بڕیاری قەرەبووکردنەوەی بۆ ئایسەل توغلوک دا بەوەی کە پێشێلکاری بەرامبەر کراوە.

 

ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەدار لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠دا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە لە ناوچەی نوسەیبینی ماردین سکالای لەسەر تۆمارکرابوو، بڕیاری دواخستنی بەدواداچوون بۆ کەیسەکە درا و سێ ساڵ وەستێنرا.

 

پارێزەرانی توگلۆک داوای پێداچوونەوەیان لە بڕیارەی ٢یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ماردین گرت و دادگاش داواکارییەکەی ڕەتکردەوە، بۆ ئەوەش پارێزەران سەردانی دادگای دەستووری بنچینەییان کرد.

 

دوای سەردانەکە دادگای دەستووری ڕایگەیاند کە بڕیاری دواخستنی بەدواداچوون بۆ کەیسەکە و سێ ساڵ وەستاندنی پێشێلکارییە و "مافی ئازادی ڕادەربڕین و چاوپێکەوتن و هاتوچۆی" زەوتکراوە، بۆیە بڕیاریدا بەوەی دووبارە ئایسەل توغلوک دادگایی بکرێتەوە و ١٣ هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی قەرەبوو بکرێتەوە.