کۆنگرەی ستار: کۆمەڵکوژی هەولێر لاپەڕەیەکی ڕەشی لە مێژووی کوردستان کردەوە

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێکی نووسراودا کۆمەڵکوژییەکەی هەولێری بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: "وەڵاممان بۆ یادی شەهیدانی هەولێر ئەوەیە کە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی دروستبکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٦ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧دا پەدەکە بە فەرمانی دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر بارەگای سەرەکی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، بارەگای یەکێتی ژنانی ئازاد، نوسینگەی ڕۆژنامەی وڵات، نەخۆشخانەی مانگی سوری کوردستان و بارەگای چاند و ھونەری میزۆپۆتامیا و لە ئەنجامدا ٨٣ کەس لە ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، چالاکوان و کەسانی برینداری کۆمەڵکوژ کرد، بەو بۆنەیەوە کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییەی شەرمەزار کرد.

 

لە بەیاننامەکەدا سەرەڕای بەبیرهێنانەوەی مێژووی کۆمەڵکوژی هەولێر، کۆنگرەی ستار دەڵێت: ئەم کۆمەڵکوژییە وەک لاپەڕەیەکی ڕەش چووە ناو مێژووی هاوچەرخی کوردستانەوە، وەک شەرمێکی گەورە دەیان خەباتکار کە فیداکارییان لەپێناو دۆزی گەلەکەیان و وڵاتەکەیان کردووە، لەلایەن هێزێکی بە ناوی کوردستانەوە بە دڕندانەترین شێوەی کۆمەڵکوژ کران، سەرەڕای ئەوەی ٢٥ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام بەرپرسیارانی ئەو کۆمەڵکوژییە داوای لێبوردنیان نەکردووە و تەرمی شەهیدەکانیشیان تەسلیم نەکردووە.

 

کۆنگرەی ستار هاوکارییەکانی ئەمڕۆ پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورکیا بە بەردەوامی ئەو کۆمەڵکوژییە دادەنێت و ئاماژە بەوەدەکات، "هاوکارییەکانی ئەمڕۆی پەدەکە گوزارشت لە بەردەوامی کۆمەڵکوژییەکەی هەولێر دەکات، تا لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژی هەولێر بکرێت پێویستە ئەمڕۆ تێکۆشان دژی خیانەت بڵند بکەین"، لە کۆتایشدا داوای لە ژنانی کرد کە هەڵوێستی هاوبەش و نەتەوەیی نیشانبدەن، "یادی شەهیدان تێکۆشانمان بەهێزتر دەکات، وەڵاممان بۆ یادی شەهیدانی هەولێر دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتییە لەم چوارچێوەیەدا جارێکی تر یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر دەکەینەوە و بەڵێنی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان بۆ سەرکەوتن دووپات دەکەینەوە".