شەنگالییەکان بۆ دانپێدانان بە خۆبەڕێوەبەری شەنگالدا ڕێپێوانیان کرد
هاوڵاتیانی شەنگال بە ئامانجی دەرچوونی سوپای عێراق لە شەنگال و پەسەندکردنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ڕێپێوانیان کرد.
شەنگال
شەنگالییەکان بە دروشمی "بێ شەنگال ژیان نییە" و بە داواکردنی دەرچوونی سوپای عێراق لە گوند و ناوچەکانی شەنگال و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ شەنگال، لە ناوچەی سنونێ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "ئێمە ڕێکەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم قبوڵ ناکەین" بەرز کرایەوە، دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە، خەلەف شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەیاننەمەیەکی خوێندەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێمە وەک خەڵکی ئێزدی لە شەنگال ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و پەدەکە ڕەتدەکەینەوە کە ئامانجیان گەڕانەوەی شەنگالە بۆ پێش ساڵی ٢٠١٣، ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت دووبارە فەرمان و کۆمەڵکوژی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا دێتەوە، ئەم ڕێککەوتنە مافی ئێزدییەکان و هەزاران ژن و منداڵ و پیری ئێزدی کە کۆمەڵکوژکراون، لەناودەبات و بەرخۆدانی ئێزدییەکان دەکاتە ئامانج، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوپای عێراق و هێرشەکانی بۆ سەر شەنگال لەلایەن مستەفا کازمییەوە ئامانجیان چۆڵکردنی شەنگالە، تا ببێتە ناوچەی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان و تورکیا.
شەنگالییەکان بە چەند خاڵێک داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە دژی ئەو پلان و هێرشانە هەڵوێست بنوێنن.