دوو ژن لە شەڕی دژی تاڵیباندا کوژران
بەرەی بەرگری نەتەوەیی ئەفغانستان لە ڕاگەیەندراوێکدا مردنی دوو ژنی لە شەڕی بەرگری دژی تاڵیبان لە پارێزگای باغلان ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی یەکشەممە، ١ی ئایار بەرەی بەرگری نەتەوەیی ئەفغانستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، دوو ژن کە چەکیان هەڵگرتووە لە شاری تالە و بەرفک لە پارێزگای باغلان لە باکوری ئەفغانستان لە شەڕی دژی تاڵیباندا کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی بەرگری و تاڵیباندا، لە شارەکانی تالە و برفک لە پارێزگای باغلان چوار سەربازی تاڵیبان کوژراون و دوو ژنی ئەفغانی کە لە پشتیوانی هێزەکانی بەرەی بەرگری چەکیان هەڵگرتبوو، کوژران و هاوژینی یەکێکیشیان بە سەختی بریندارە.
ئەمە یەکەمجارە ژنان لە پشتیوانی هێزەکانی بەرەی بەرگری بە سەرۆکایەتی ئەحمەد مەسعود چەک هەڵدەگرن و دژی تاڵیبان دەجەنگن.