سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی ئێزیدخان
سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی ئێزیدخان و هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، بەهۆیەوە پێکدادان ڕوویدا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/05/20220502-20220502-20220502-jlfajdlkjfa-jpgd31ef4-image-jpg52c0cc-image-jpge2f772-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی زانیارییە ناوخۆییەکان دوێنێ سوپای عێراق هێرشی کردووەتە سەر بازگەکانی ئاسایشی ئێزدخان و یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال-یەبەشە و یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە، لە ناوچەی سنون و هێز دەباتە سەر ناوچە سنوورییەکانی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان.
دوای بردنی سوپا و هێرشکردنە سەر بازگەکان، هێزەکانی خۆپاراستنی شەنگال وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە و لە ناوچەکەدا شەڕی ڕوویدا، تا ئێستاش شەڕەکە بەهۆی هێرشەکەی سوپای عێراقەوە بەردەوامە، بەڵام هیچ ئەنجامێک دیار نییە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش، سوپای عێراق بە ٢٥ ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونە مەدیبان و سنووری شەنگال-ڕۆژئاوای کوردستان، لەناو کاروانی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا، تانک و چەکی قورس هەبوون.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٨ی نیسان، هاوکاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ئامێدی-شیلادزێ-دێرەلوک و چیای کوڕەژارۆ، سوپای عێراق چەندین خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ئێزدخان و یەبەشە و یەژەشەی لە شەنگال گەمارۆدا و بەو هۆیەشەوە شەڕ ڕوویدا.