کەرکوک، منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە مردووی دۆزرایەوە
لە گەڕەکی حەدیدییەکانی شاری کەرکوک منداڵێکی تازە لەدایکبوو فڕێ دەدرێت و بەمردوویی دەدۆزرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
بە پێی وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووکەوە لە گەڕەکی حەدیدییەکانی شاری کەرکوک منداڵێکی تازە لەدایکبوو فڕێ دەدرێت و لەناو کارتۆنێکدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەدیدییەکانی شاری کەرکوک، منداڵێکی تازە لە دایکبوو لەناو کارتۆنێکدا دۆزرایەوە، "منداڵەکە بە زیندوویی فڕێدراوە و کاتێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، پێدەچێت چەند کاتژمێرێک بەر لە دۆزینەوەی بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدابێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو منداڵە هەر دوای لەدایکبوونی فڕێدراوە و تائێستاش کەسوکاری نەدۆزراونەتەوە.