سبەینێ کەلار دژی داگیرکارییەکان خۆپیشاندان دەکات
کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی، مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی شارۆچکەی کەلار دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوەیەک ڕێکدەخەن و لە گفتوگۆیەکیشدا گرنگی هەڵوێست نیشاندانیان خستەڕوو.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/04/20220423-img-20220422-233758-231-jpg677e7b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو لە میللەت کافێ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی، مامۆستای زانکۆ و نوێنەری لایەنی سیاسی و کەسایەتی گەرمیان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد، بڕیاریاندا بە مەبەستی نیشاندانی هەڵوێستی نیشتمانی دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوەیەکی فراوان بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا لە ئێستادا ئەوەی پێویستە هەڵوێستی نیشتمانییە تا دەنگی ناڕەزایەتی و هەڵوێست وەرگرتن دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بخرێتەڕوو، جەختیش لەوەکرایەوە کە قهوارهی ههرێمی كوردستان به خوێنی ههزاران شههید دروستبووه و ناكرێت ڕێگه بدرێت بكهوێته ژێر دهستی داگیركهری توركیا.
لە کۆبوونەوەکدا بڕیاردرا سبەینێ، یەک شەممە، لە باخچەی لەیلا قاسم لە شارۆچکەی کەلار، خۆپیشاندانێک ئەنجام بدرێت بۆ ئیدانەکردن و هەڵوێست نیشاندان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.