لە باکوری کوردستانەوە پشتیوانی لە شەنگال و باشوری کوردستان دەکرێت
پارت، ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی باکوری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ پاراستنی خاک و دەستکەوتە کوردییەکانی باشوری کوردستان دەربڕی و داوایان لە لایەنە کوردی و تورکییەکان، شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان کرد دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بێنە دەنگ.
ناوەندی هەواڵ
ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشە داگیرکارییە هاوبەشەکەی دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە تا دێت بەرفراوان دەبێت، لە باکوری کوردستانیشەوە پشتیوانی لە باشوری کوردستان دەکرێت و داوای هەڵوێست و دەنگ هەڵبڕین لە کوردان و شۆڕشگێڕان دەکەن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای هەدەپە لە ئامەدی باکوری کوردستان، بەیاننامەی هاوبەشی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك-كه‌جه‌ده، پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان-ده‌به‌په، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان-هه‌ده‌په، دایكانی ئاشتی، كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨، كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و پشتگیری، یه‌كێتی و كولتوری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی رۆڵه‌كانیان له لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ده‌ستداوه-مه‌یاده‌ر، فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی پشتیوانی و یاسایی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی مه‌د- مه‌دتوهاد- فه‌د، كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری دیجله فورات، كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له كۆچبه‌رانی كولتوری-گۆچده‌ر خوێندرایەوە و ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پەدەکەیان کرد.
"هێرشەکان بە گۆشەگیری سەر ئیمرالی دەستیپێکرد و هەر بەردەوامە"
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەدا، "دەوڵەتی تورکیا پێداگری له‌سه‌ر بەردەوامیدان بە سیاسه‌تی شه‌ڕ ده‌كات. ئه‌و قۆناغە به گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمراڵی ده‌ستیپێكرد، به داگیركردنی هه‌رێمه‌كانی عه‌فرین، سه‌رێكانی و گرێسپی له رۆژئاوا، به زیندانیكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ڵبژێردراو، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌وانیه‌كانمان، به ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژی له دژی زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌كان، به ئۆپراسیۆنه‌كان له دژی چالاكوانان و خه‌باتكارانی سیاسه‌تی دیموكراتیك و گه‌لی كورد، به پیلانگێڕی بۆ داخستنی هه‌ده‌په، گرتن، ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژی بێ پسانه‌وه به‌رده‌وام بوو. سه‌رباری ئه‌و كرده‌وانه‌ش گه‌لی كورد سه‌ری خۆی دانه‌نه‌واند و به‌رخۆدانی خۆی هێنده‌ی تر گه‌وره كرد".
"لە دوای ئەو هێزەی لە نەورۆزدا نیشاندرا، تائێستا هه‌زاران هاوڵاتیمان له كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانیكراون. به‌ڵام ئه‌و كرده‌وه و مامه‌ڵه‌یه وه‌ك چۆن دوێنی بێ ئه‌نجام بوون، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش بێ ئه‌نجام ده‌بن. ئێمه هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سوپای عێراق بۆ سه‌ر شه‌نگالیش وێڕای ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه به توندی شه‌مه‌زار ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه له‌گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لی شه‌نگالداین".
لە کۆتایشدا داوا له گه‌لی كورد، پارته سیاسیه‌كان، رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی كورد، گروپه ئایینیه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی كوردستان، شۆڕشگێڕان، سۆسیالیست، دیموكرات، رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی توركیا کرا، به‌رامبه‌ر پەدەکە و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدارن، هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش و كاردانه‌وه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن و خاوه‌نداری له به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن.