تەرمی دایکێک لەگەڵ منداڵە ٨ مانگەکەی دۆزرایەوە
تەرمی دایکیکی گەنج کە خۆکوژی کردووە لەگەڵ منداڵە تەمەن ٨ مانگەکەی پاش ٤ ڕۆژ دەدۆزرێتەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/04/20220405-20220405-khodkoshi-shiraz-1401-2-jpg96be7f-image-jpga9dce9-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دایکێکی گەنج کە قوربانی هاوسەرگیری پێشوەختەیە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و خۆی خنکاندووە، دوای چوار ڕۆژ لە خۆکوشتنەکەی لە گەڕەکی دەهپیالەی شاری شیراز تەرمەکەی دۆزرایەوە، کە منداڵەکەی ئەو ژنە گەنجە ٨ مانگ بووە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەگەڵ دایکیدا ماوەتەوە.
دایکەکە ناوی فاتمە سیادییە، سەرچاوەکان دەڵێن لە تەمەنێکی منداڵییەوە هاوسەرگیری کردووە و بەدرێژایی ئەو ماوەیە ژیانێکی ناخۆشی بەسەربردووە، پاش ماوەیەک لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و لەگەڵ پیاوێکی دیکە ویستویەتی ژیان پێکبهێنێت بۆیە خێزانەکەی ڕەتیانکردووەتەوە، فشارەکانی خێزان و کۆمەڵگەکەی بووە هۆی ئەوەی سەرەڕای هەبوونی منداڵێکی تەمەن ٨ مانگ خۆی بکوژێت.
دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، زانرا کە منداڵە ٨ مانگەکە ماوەی چوار ڕۆژ بێ خۆراک لەگەڵ دایکیدا ماوەتەوە و تووشی نەخۆشی بووە، بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ت.پ