ژنان بۆ ٤ی نیسان لە دەربەندیخان داریان چاند
ژنانی گەنج و ژنان بەبۆنەی ٤ی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە دەربەندیخان داریان چاند.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/04/20220402-img-20220401-163801-jpgf1f20f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بە بۆنەی ٤ی نیسان، ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە"، "وەرن بۆ جەنگی ئازادی"، هەڵمەتێک بۆ چاندنی نەمام لە دەربەندیخان بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە لە گوندی کوێرەک لە دەربەندیخان کرا و تێیدا چەندین نەمان لەلایەن ژنان، ژنانی گەنج، منداڵان و پیاوانەوە چێندرا، لە چالاکییەکەدا، ئامینە شەهابی، دایکی شەهید ڕێناس ڕۆژ و ڕێباز تیلەکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی ٤ی نیسان کرد بۆ ژنان و پیرۆزبایی لە گەلی کورد و گەلانی جیهان کرد.
لە کۆتایدا نەمامەکان چێندران و بە ئاهەنگێک کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
ت.پ