یەکەم ساڵیادی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی کرایەوە
بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە حەلەب ئاهەنگێک سازکرا.
حەلەب
٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە شاری حەلەب ناوەندی ژنۆلۆژی کرایەوە، ئەمڕۆش بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی، ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی لە گەڕەکی شێخ مەقسود بە بەشداری ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆنگرەی ستار و ژنانی بەشدار لە پارتە سیاسییەکان ئاهەنگێکیان ساز کرد.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە پاکڕەوان، فیلمێک لەسەر تێڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ژنان نمایش کرا، پاشان کار و خەباتی ساڵێکی ژنۆلۆژی لەلایەن ڕۆژین حسێن خوێندرایەوە.
یاسەمین محەمەد، بەڕێوبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە حەلەب ئاماژەی بەوەدا کردنەوەی ناوەندی ژنۆلۆژی هاوکاتی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕیبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلانە، "بە جۆش و جۆشێکی زۆرەوە ناوەندەکەمان کردەوە، دوای ئەوە دەستمان کرد بە ناساندنی ژنۆلۆژی و لە ڕێکخراوە و ناوەندەکانی دیکەدا دەستمان بە پەروەردەی ژنان و پیاوان کرد، ژنۆلۆژی زانستی کۆمەڵگەیە، دەتوانێت لە هەر ماڵێکدا جێگەی خۆی بگرێت و هەموو کەسێک دەتوانێت ببێتە بەشێکی بنەڕەتی ئەم زانستە".
لە کۆتایدا بە چەند بەرهەمێکی گروپی گۆرانیی خوێندنگای شەهید قەهرەمان عەفرین ئاهەنگیان گێڕا.
ت.پ