شەهبا، تەقینەوەیەک ڕوویدا و تا ئێستا تەرمی ٥ کەس دۆزراوەتەوە
لە شارۆچکەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا لە ماڵێکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و تا ئێستا تەرمی ٥ کەس لەژێر بیناکەدا دۆزراوەتەوە.
شەهبا
لە ماڵیکدا لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا، تەقینەوەیەک ڕوویدا و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دەرنەکەوتووە و لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە بەردەوامە.
لەناو ماڵەکەدا خەڵکی تێدابووە و بە تەواوی بیناکە خاپوور بووە، تا ئێستا تەرمی ٥ کەس لەژێر بینا ڕووخاوەکەدا دەرهێنراون و گەڕان بەردوامە، نازانرێت ئایا هێشتا هیچ کەسێک لە ژێر بیناکەدا ماوە یاخود نا.
ت.پ