کوردان لە ڕوسیا نەورۆزیان پیرۆز کرد
کوردان بە پەرۆشییەوە جەژنی نەورۆزیان لە هۆڵی ئۆپێرا پلاس لە کراسنۆداری ڕوسیا پیرۆز کرد.
ناوەندی هەواڵ
کوردانی دانیشتووی هەرێمی کراسنۆداری ڕوسیا لە هۆڵی ئۆپێرا پلاس ئاگری نەورۆزیان کردەوە و لە دەوری یەکدی کۆبوونەوە، بەو بۆنەیەشەوە ئاهەنگیان گێڕا و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، ئاماژەشیان بەوەدا کە "بەو تێکۆشانەی کە ئۆجالان ٥٠ ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکرد، کورد لە لەناوچوون ڕزگاری بوو".
ئەندامی کەنەکە فەیزۆ هەسەنۆڤیج، بە ناوی کوردەکانی کراسنۆدار و سینەم برۆیڤا لەسەر ناوی بزووتنەوەی ژنانی ڕوسیا، تێلمان کاچاخ سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی کوردەکانی کراسنۆدار لە ئاهەنگەکەدا وتاریان پێشکەشکرد و ئاماژەیان بەوەدا: تێکۆشانی ئازادیی کورد بە هەموو نەورۆزێک زیندوو دەبێتەوە.
ئاهەنگەکە بە بەشداری هونەرمەندان هۆزان دیار، گروپی فۆلکلۆری کولیلکا رۆژێ و هونەرمەند بێریڤان بە موزیک و گۆرانی ئاهەنگەکەی گەرمتر کرد و بە هەڵپەركێ بەردەوام بوو.
ت.پ