٤ ساڵ پێشێلکاری لە عەفرینی داگیرکراو
لە ماوەی ٤ ساڵ پێشێلکاری لە عەفرینی داگیرکراو، زیاتر لە هەزار ژن ڕفێندراون، ٨٦ ژن کوژراون و زیاتر لە ٦٦٧ کەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارەکانی ڕیکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین لە ماوەی ٤ ساڵدا ئامارێکی بەرزی پێشێلکاری مافی مرۆڤ تۆمار کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنەواری مێژووی، ناوەندە پیرۆزە ئاینییەکان وێرانکراون و بە هەزاران دار بڕدراون و سوتێنراون.
ئەو ئامارانەی کە بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە:
توندوتیژییەکانی سەر ژنان:
-زیاتر لە ١٠٠٠ ژن ڕفێندراون.
-زیاتر لە ٢١٦ ژن لە زیندانەکاندا ئەشکەنجەدراون و برینداربوون.
-٨٦ ژن کوژراون.
-٧٠ ژن دەستدرێژییان کراوەتەسەر و لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دراون.
-٦ ژن بەهۆی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ناچار بە خۆکوشتن کراون.
توندوتیژی لەسەر کۆمەڵگە:
-زیاتر لە ٨ هەزار و ١٨٠ کەس ڕفێندراون.
-زیاتر لە ٦٦٧ کەس لە ژێر ئەشکەنجە و هێرشدا کوژراون.
لەناوبردنی شوێنەوار و ژینگە:
-٣٤٠ هەزار و ٥٧ دار بڕاوەتەوە.
زیاتر لە ١٢ هەزار دار سوتێنراون.
-٦٠ ناوچەی مێژووی و خاوەن ناسنامە شێوێنراون.
-زیاتر لە ٢٨ پیرۆزگایی مێژووی وێرانکراون.
ت.پ