ژمارەی زیان لێکەوتووان لە غەززە  لە هەڵکشاندایە

وەزارەتی تەندروستی دووپاتیکردەوە ژمارەی زیان لێکەوتووانی جەنگ زیادی کردووە، هەروەها کۆمەڵکوژی نوێ ئەنجام دەدرێت لە کاتێکدا ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە کە شەڕەکە بۆ ماوەی حەوت مانگی دیکە بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەزاران ژێرخان و کەرتی تەندروستی ڕووخان و بەرپرسێکی ئیسرائیلیش پشتڕاستی دەکاتەوە کە شەڕی غەززە بۆ ماوەی حەوت مانگی دیکە بەردەوام دەبێت.

 

لە ٢٣٦مین ڕۆژی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی زیان لێکەوتووان شەڕ بۆ ٣٦ هەزار و ١٧١ کەس بەرزبووەتەوە و لەو کاتەوە ٨١ هەزار و ٤٢٠ کەسیش بریندار بوون لە ٧ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا سەریهەڵدا.

 

سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان و داواکارییە بەردەوامەکان، ئیسرائیل پشتڕاستی دەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە شەڕەکە، وەک بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، شەڕی کەرتی غەززە حەوت مانگی دیکە بەردەوام بێت، تا ئامانجی نەهێشتنی جووڵەی حەماس بەدەست دێنێت.

 

لای خۆیەوە بەرازیل باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل بانگهێشت کردەوە، دوای ئەوەی دوو وڵات لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا لێدوانیان ئاڵوگۆڕ کرد کە بە "زمانی تیژ" وەسف دەکرا سەبارەت بە شەڕەکە، سەرچاوەکانیش دووپاتیان کردەوە بەرازیل بەنیازی ئەوە نییە لە ئێستادا جێگرەوەیەک بۆ ئەو دیاری بکات.

 

سەرۆکی بەرازیل ئیسرائیلی تۆمەتبار کردبوو بە ئەنجامدانی جینۆساید لە کاتی شەڕی غەززە، ئەمەش قەیرانی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل لێکەوتەوە.