لە باکووری کوردستان سێ ژن لە لایەن کەسوکاریانەوە کوژران
لە شاری خارپێت لە باکووری کوردستان، لە ڕۆژێکدا سێ ژن لە لایەن کەسوکاریانەوە کوژراون

ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، لە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە شاری خارپێت "ئەلازیغ" لە باکووری کوردستان سێ ژن کوژراون، دوای ڕەوانەکردنیان بۆ پزیشکی داد و بنکەی تەندروستی دەرکەوتووە کە لە لایەن خزم و کەسوکاری خۆیانەوە کوژراون.
کوژراوەکانیش یەکێکیان ناوی " واحیدە دەوران" کە تەمەنی ٥١ ساڵ بووە، لە لایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە، کوژراوێکی تریان کە تەرمەکەی لە شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دۆزراوەتەوە، ناوی"حوسنیە کەسکینباش" کە تەمەنی ٢٩ ساڵ بووە، لە لایەن دەستگیرانەکەیەوە کوژراوە.
کوژراوی سێیەم ناوی "یاسەمین"ە لە لایەن پیاوەکەیەوە کوژراوە و پیاوەکەشی هەڵهاتووە، داوی ئەوەی یاسەمین خۆی و کچەکەی بریندار دەکات، یاسەمین بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.
ڕۆژانە توندوتیژییەکان و کوشتنی ژنان لە باکووری کوردستان ڕوو لە زیادبوونەوە دادگا و یاساش لە بەرژەوەندی ژناندا نین و تاوانباران بە سزای خۆیان ناگەیەندرێن.