هەڵەبجە، چوار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان بێن ده‌نگ بده‌ن
پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێ‌کرد و چوار خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەڵەبجەوە داوا دەکەن، هاوڵاتیان بێن و دەنگ بدەن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/10/20241020-00000-00-00-04-09-still288-jpg8d021c-image.jpg)
هەڵەبجە
لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژنان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد و داوا دەکەن بۆ چەسپاندنی مافەکانیان، نوێنەرەکانیان بنێرنە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
چوار خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەڵەبجەوە داوا دەکەن، هاوڵاتیان بێن و دەنگ بدەن
ئاهه‌نگ جه‌زا و میهناز جه‌زا، له‌گه‌ڵ دوو خوشكی خاوه‌ن پێداویستی تایبەت له نابینا، نابیست و ناگوفت و شه‌له‌ل ده‌ماغ به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان لە شاری هەڵەبجە چوون و داوا دەکەن هاوڵاتیان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ئاهه‌نگ جەزا، کە توانای قسه‌كردنی هه‌یە، وتی: ئێمه چوار خوشكین هه‌موو ساڵێک ده‌نگمان داوه و ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ده‌نگ ده‌ده‌ین، داواكارین هاوڵاتیانی تریش ده‌نگ بده‌ن.
ئاهەنگ جەزا وتیشی: ئێمه هه‌رچه‌نده خاوه‌ن پێداویستی تایبەتین، به‌ڵام ئامادەین بێتن بۆ ده‌نگدان.
خێزانەکەی ئاهه‌نگ ژمارەیان شه‌ش كه‌سە و چواریان خاوەن پێداویستی تایبەتە، داواكاره ده‌نگدان ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه بێن.