دایکانی ئاشتی"پێویستە هەمووان ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر کیمیابارانی تورکیا"

مەجلیسی دایکانی ئاشتی داوای لە خەڵک کرد ناڕەزایی دەرببڕن لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکیا.

ناوەندی هەواڵ

 

مەجلیسی دایکانی ئاشتی ئامەد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشە کیمیاییەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

 ئیمین دەنیز، ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی وتی" ئیدانەی هەموو دەوڵەتانی ئەوروپا دەکەین، کە تەنیا لە دژی کورد چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، دایکان لە ئازارێکی زۆردان، ئێمە هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەین، ئەو دایکانە وێنەی کیمیابارانی تورکیایان بینیوە، ئەمە نامرۆڤانەیە و کەس ئەم دڕندەییە قبوڵ ناکات".

 

"ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕێگەی نەدابایە ئەمە ڕووینەدەدا"

دەنیز لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی نەدابایە ئەمە ڕووی نەدەدا، ئێمە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە کەرامەتی مرۆڤ بەرەوپێش دەبەن، پێویستە هەموو مرۆڤەکان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بوەستنەوە، پێویستە هەرکەسێک لە هەر شوێنێکە بەشداری بکات و دژی ئەم کیمیا بارانکردنەی تورکیا بوەستێتەوە، چەکی کیمیایی نە ئەخلاقییە و نە یاساییە، ئیدانەی کیمیابارانی تورکیا دەکەین، پێویستە هەمووان دژی بوەستنەوە."