لە زیندانەوە توانی قۆناغەکانی خوێندن تەواو بکات
لە زیندانی چاکسازی هەولێر، ژنێکی گەنج توانی خوێندن تەواو بکات و کۆتایی ئەمساڵی خوێندن بڕوانامەی دیبلۆم بەدەستبهێنێت، ئەمەش یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان لە زیندانەوە ژنێک خوێندن تەواو بکات.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ لە مەراسیمێکدا لە زیندانی چاکسازی هەولێر، بڕوانامەی دبلۆمی دوو ساڵیی لە بەشی ئینگلیزی پەیمانگایەکی ئەهلیی تەکنیکیی بەخشرایە ژنێکی گەنجی زیندانی کە ماوەی ٧ ساڵ سزادراوە.
ژنە گەنجە سزادراوەکە زیاتر لە حەوت ساڵی ژیانی لە زینداندا بەسەربردووە، پاش خوێندنی قۆناغی ئامادەیی بە شێوەی خێرا لە دوو ساڵی ڕابردوودا، کۆتایی ئەمساڵی خوێندن بڕوانامەی دیبلۆمی دوو ساڵەی تەکنیکی لە بەشی ئینگلیزی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بەدەستدەهێنێت و لەو ماوەیەشدا هەفتەی دووجار مامۆستا بۆ خوێندن چووەتە سەردانی ئەو ژنە گەنجە و تاقیکردنەوەکان بەڕێوەچووە.
وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو خوێندکارە پاش تەواوکردنی ماوەی سزادانەکەی، ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ناو خێزان و کەسوکاری و وەرزی کۆتایی خوێندنەکەی لە ناو هۆڵەکانی وانەوتنەوە لە پەیمانگەکە بەسەرببات.
ت.پ