پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کۆبانێ" بەڕێوەده‌چێت
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کۆبانێ" لە مانگی ئەیلولدا بەڕێوە دەچێت و داوا دەکرێت فیلسازان بەرهەمەکانیان بۆ بەشداریکردن بنێرن.
ناوەندی هەواڵ
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کۆبانێ-Kobani بە سه‌رۆکایه‌تی جه‌نکۆ شەریف، ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌وووپا، به یاد و بیرهێنانەوەی ته‌ها که‌ریمی، سینه‌ماکاری کۆچکردووی بانه‌یی، له ڕۆژانی ٦ تا ٨ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێ لە نێوان بەشەکانی چیرۆک، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم دەکرێت و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە داوایان له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان کردووه، بەرهەمەکانیان لە ڕێگای لینکی https://forms.gle/xAXT5b4FQ5gGuB2i6 بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه بنێرن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کۆبانێ به تامەزرۆییهوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که ده‌روازه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ به‌شداری له پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵەکە له نێوان کولتووره جۆراوجۆره‌کانی جیهان، له ڕۆژی ١ی ئایاری ئەمساڵ دەستی پێکردووە و تا ١ی تەمموزی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە ڕوونکردنەوەیان دەربارەی چۆنیەتی بەشداریکردنی فیلمەکان لە فێستیڤاڵەکەدا داوە؛ ئه‌و سینه‌ماکارانه‌ی که خوازیاری ناردنی به‌رهه‌مه‌کانیانن، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی که ئاماژه‌ی پێکراوه کلیک بکه‌ن و پاشان فۆڕمێک لە زانیاری، له‌وانه؛ ناوی فیلم به زمانی ئینگلیزی یا عه‌ره‌بی، کاتی به‌رهه‌مه‌که، زمانی فیلم، جۆری به‌رهه‌مه‌که، مێژووی به‌رهه‌مهێنان، پوخته‌یه‌ک له سیناریۆ و هه‌روه‌ها زانیارییه‌کانی ته‌کنیکی، ده‌نگ و ... پڕ بکەنەوە و پاش واژۆ کردنی فۆڕمەکە بنێرن.
https://www.facebook.com/share/p/ViB8nvW3ncGF2FbR/?mibextid=WC7FNe